دەستەی کەشناسی عێراق : سبەینێ بارانبارین دەستپێدەکات

  2024-10-29  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و دەڵێت، " وشکە سەرما دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە".

دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت سبەینێ باران لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق ببارێت و رۆژی پێنجشەممەش بارستە هەوایەکی سارد لە روسیا و ئەوروپاوە روو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات 

ئاماژەی بەوەشداوە،  وشکە سەرما دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە.

بەپێی پێشنییەکانی کەشناسی، رۆژی هەینی بارانی بەخوڕ لە ناوەڕاستی وڵات دەبارێت و رۆژی شەممە و یەکشەممە بارانی بەخوڕ لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبارێت.