ئاسایشی هەولێر نوێنەری هەدەپەی شاربەدەکرد و رەوانەی سلێمانی کراون هەڕەشەیان لێکراوە ئەگەر بگەڕینەوە هەولێر
حیکمەت هاتیب، نوێنەری هەدەپە لە باشوری کوردستان رایگەیاند: لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە ناچار کراون شارەکە بەجێبهێڵن و جەختیشی کردەوە لەوەی تا ئێستا هۆکاری دورخستنەوەیان نازانن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەلایەن ئاسایشی هەولێروە بە زۆر بانگی نوێنەری هەدەپە لە باشوری کوردستان و هەریەک لە ئایدن یاڵڤاچ، سدقی ڤاکار و ناسر یاغز، ئەندامانی نوێنەرایەتییەکەی کراوە و پاشان بە زۆر رەوانەی سنوری پارێزگای سلێمانییان کردون.
تا ئێستا ئاسایشی هەولێر هیچ ڕونکردنەوەیەکیان لەسەر دورخستنەوەی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان بڵاونەکردوەتەوە
سەرچاوە: کەی ئێن ئێن