هاوڵاتیەک لە هەولێر رایگەیاند، کچێکم لە شوقەیەک خرایە خوارەوە و کوژرا، دواتر چوار کچەکەی دیکەم رفێندرا و چارەنوسیان نادیارە
ئەو هاوڵاتیە کە باوکی ئەو ژنەیە هەفتەی رابردوو لە شوقەیەک خرایەخوارەوە و گیانی لەدەستدا بە گریانەوە لەپێش دادگای هەولێر رایگەیاند: کچەکەمان لەگەڵ کوڕێکی شاری سلێمانی هاوسەرگیری کردبوو، بەڵام کەسێک بە زۆر و بە هەڕەشە لێی سەندەوە و بێ رەزامەندی ئێمە لە خۆی مارەکرد.
وتیشی ، هێندە لەگەڵی خراپ بوو کە لە شوقەیەکەوە فڕێی دایەخوارەوە و کوشتی، ئێستاش واز لە ئێمە ناهێنێت وهەڕشەمان لێدەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، لە بەیانی دوێنێەوە سێ کچ و کوڕێکی دیکەمانی رفاندووە و بێسەروشوێنن، تەنها لەبەر ئەوەی پارەی هەیە.
هاوڵاتیەکە بەنیگەرانیەوە باسی لەوەشکرد، ئەمە کەی حکومەتە، کەی ئەم حکومەت بۆ فەقیر و هەژاربووە وەڵای جوابمان نەدەنەوە چی لە دنیادا خراپە پێیان دەکەم هەموو دنیایان لە دەور کۆدەکەمەوە.