لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراو جەختی لەسەر ئەوە کردوەتەوە کە ، "دەبێت بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم جێبەجێبکرێت".
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان سودانی و مەسرور بارزانی بڵاوکردەوە و دەڵیت: لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم و رێکخستنی ئەم دۆسیەیە.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە کۆبوونەوەکەی نێوانیاندا، جەختکرایەوە لەسەر بایەخی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەروەها جەختکرا لەسەر گرنگی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ لە هەرێم و پێشکەشکردنی هاوکاری لەم دۆسیەیەدا.
لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، سودانی ئامادەیی حکومەتی فیدراڵی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێکلا نوێ لە هەرێم.
بلە کۆتاییدا نوسینگەی سودانی هێمای بۆ ئەوەکردوە کە باسی ئامادەکارییەکان کرا بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی.