دوای کۆنترۆلکردنی دیمەش و هەڵهاتنی بەشار ئەسەد لە سوریا، ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر دۆخی ئاڵۆزی سوریا دەربڕی و کۆشکی سپی دەڵێت، "جۆبایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەنزیکەوە چاودێری روداوەکانی سوریا دەکات'.
شون سافیت، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد: بایدن و تیمەکەی چاودێری روداوەکانی سوریا دەکەن و بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ هاوبەشە ئیقلیمیەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر کۆشکی سپی رایگەیاند: کاری لەپێشینەی ئەمریکا لە سوریا ئەوەیە ململانێکانی ئێستا هانی گەڕانەوەی رێکخراوی داعش نەدات، یاخود ببێتەهۆی کارەساتێکی مرۆیی.
جەیک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە: نیگەرانی پلەیەکی ئەمریکا رێکخراوی داعشە، بۆ زامنکردنی سەرهەڵنەدانەوەی داعش، خۆمان راستەوخۆ هەنگاو دەگرینەبەر بە کارکردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ رێگەگرتن لەوە.