ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پرسی مووچە تاوتوێ دەکات

  2024-12-11  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بریارە ئەمڕۆ چوار شەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، چوار بابەت تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران، لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵ و خشتەکانی هاوپێچی یاساکە بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٥.

بەشی دوومی کۆبوونەوەکەی حکومەتی هەرێم، تایبەت دەبێت بە، خستنەڕووی پێشنیاری هاوتاکردنی ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی، کە ژمارەیەک ناونیشانی وەزیفی نوێ تۆمارکراون و هەندێکی دیکە هەڵوەشێنراونەتەوە.

بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە بۆ خستنەڕووی ڕاپۆرتێک دەبێت  لەبارەی دۆخی پێکهاتەکان لەلایەن وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان.

لەکۆتا بەشکی کۆبوونەوکەدا، تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.