سۆرانی  |  بادینی  |  English      

سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاریكرد

  2020-07-20  | 
دۆسیە:  سعودییە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەسەڵاتدارانی سعودیە ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ لەبەر ئەوەی لیژنەی بینی مانگ نەیتوانیووە مانگی زیلحیجە ببینێت بۆیە سبەینێ تەواوكەری مانگی زیلقیدەیە و ڕۆژی 31 ئەم مانگە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت

ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە نەیانتوانیوە مانگی نوێ کە مانگی زیلحەجەیە ببینێت، بۆیە سبەینێ سێشەممە تەواوکەری مانگی زیلقەعدە دەبێت. بەوەش رۆژی 31-7-2020 یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت .

ئەوەش لە كاتێكدایە سەنتەری رێكخستنی ئەمنی لەشاری مەككەی سعودیە، دەستیكردووە بە ڕێگریكردن بە چوونە ناوەوە بۆ شوێنە پیرۆزەكان، بە تایبەت ناوچەكانی (مینا و موزدەلیفە و عەرەفات) ئەگەر یەكێك مۆڵەتی فەرمی پێ نەبێت .

پرۆسەكەش لە دوێنێوە سەپێراوە و تا كۆتا ڕۆژی جەژنی قوربان كارا دەبێت .

ئەمساڵ بەهۆی پەتای كۆرۆناوە دەسەڵاتدارانی سعودیە بڕیاریاندا فەریزەی جەجی ئەمساڵ ئەنجام نەدێت، ئەو كەسانەش كە لەناوخۆیی سعودیەن و دەیانەوێت حەج بکەن تەنها بۆ ژمارەیەكی دیاریكراو ڕێگەپێدراو دەبێت .