وتەبێژی وەزارەتی دارایی: کەناڵی ئاڤای نزیک لەسەرۆکی حکومەت هەواڵی چەواشەکاری لەبارەی موچە بڵاودەکاتەوە

  2024-12-12  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی هەرێم زانیاری لەسەر سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ دەخاتەڕوو و دەڵێت، " وامان کردووە هیچ بیانویەک بەدەست بەغداوە نەمێنێتەوە".

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:هەر بابەتێک هەبێت تایبەت بە موچە، لەڕێی وەزارەتمان و پەیج و سایتی وەزارەت و پێگە فەرمیەکانی حکومەتەوە جێگەی متمانەیە.

ئاماژەی بەوەشدا: کەناڵی "ئاڤا" زۆر نابەرپرسیارانەو چەواشارکارانە هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە گوایە وەزارەتی دارایی لە نوسراوێکدا هەڵەی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، نوسراوەکانی وەزارەتی دارایی راست و دروستن و ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەکی نیە.

باسی لەوەشکرد: دەبێت "ئاڤا" بزانێت کە نزیکە لە حکومەت و سەرۆکی حکومەتەوەو زۆر بەرپرسیارانەتر لەکەناڵەکانی تر رەفتار بکەن.

وتیشی: دەبوو پێش بڵاوکردنەوەی هەر هەوالێک کە لەبەغداوەبێت بگەڕانایەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، لەبەرهیچ نا لەبەر سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەو کارانەی وەزارەتی دارایی ئەنجامیدەدات بە ئاگاداری سەرۆکی حکومەت بووەو هەنگاو بەهەنگاو لەگەڵمان بووە.

لە کۆتیدا وتەبێژی حکومەت جەختی لەسەر ئەوەکردوە: ئەگەر تەداخولی سەرۆکی حکومەت نەبوایە کە ئاڤاو نە هەواڵدەرە ناڕاستگۆکەی نەدەگەیشتن بەو دەرەنجامەی کە بەشی زۆری کێشە تەکنیکیەکانمان چارەسەرکردووەو وامان کردووە هیچ بیانویەک بەدەست بەغداوە نەمێنێتەوە.