هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی سووری، جۆرج وسوف دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد پەیامێکی بڵاوکردەوە.
جۆرج وه‌سوف لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X نووسیویەتی، هیوادارم سوریای نیشتمانم ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و گشتگیری هه‌بێت كه تێیدا خۆشه‌ویستی و سه‌قامگیری و بووژانه ده‌نگبداته‌وه، ئاینده‌یه‌ك كه شیاوی گه‌له بەبەهاکەی بێت.
جۆرج وسوف یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی جیهانی عەرەبی و وڵاتی سوریا بە تایبەت، بە دۆستایەتی لەگەڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سەرۆکی پێشوی سوریا ناسرابوو، چەندین جار بە ئاشکرا پشتیوانی خۆی بۆ رژێمەکەی دووپاتکردووەتەوە.