تیمی هەژماری من ڕایگەیاند کە موچەی فەرمانبەرانی پەروەردەی خاوەن هەژماری من ئەمڕۆ سێشەممە دابەش دەکرێت، لە کاتێکدا ئەو فەرمانبەرانەی پەروەردە کە هەژماری منیان نەکردووە دەبێت تا ڕۆژی شەممە چاوەڕێ بکەن.
ئەم ھەنگاوە، کە چوار ڕۆژ جیاوازی دەخاتە نێوان دابەشکردنی موچە، وەک فشارێک دەبینرێت بۆ سەر فەرمانبەران تاوەکو هەژماری من بکەنەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیان داوای پەیڕەوکردنی سیستەمی تەوتینی بەغداد دەکەن بۆ دابەشکردنی موچە.
چاودێرانی ئابووری ئەم هەنگاوەی حکومەت بە هەوڵێکی نوێ دەبینن بۆ ناچارکردنی فەرمانبەران بۆ خۆتۆمارکردن لە هەژماری من، لە کاتێکدا کە متمانەی هاوڵاتیان بە سیستەمی فیدڕاڵی