نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت: بڕیار بوو ئەمڕۆ شایستە داراییەکانی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت، بەڵام بەڵام حکومەت لەگەڵماندا راستگۆ نەبوو بۆیە دابەشناکرێت
مامۆستا علی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند: ئەمرو شایستە داراییەکان دابەشناکرێت و حکومەتی هەڕێم راستگۆ نابوو لەگەڵمانە و لە ڕۆژانی داهاتوودا هەڵوستمان دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا: حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە لەگەڵ وەزارەتی پەروەدە موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکەم، بەڵام راستگۆ نابوو .
نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست باسی لەوەشکرد: 180 ڕۆژە مامۆستایانی گرێبەست تەنها 400 هەزار دیناریان وەرگرتووە،