رێباز حەملان: کارەکانی لیژنەی دارایی عێراق لە هەولێر تەواو بوون

  2024-12-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق زانیاری لەسەر هاتنی تیمی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو و دەڵێت، " تەواوی ئەو رێکارانەی بۆ رێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ ەوە تا مانگی ١١ی ئەمساڵ مانگ بە مانگ تەدقیق کرایەوەو رێکخرایەوە".

رێباز حملان بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم لە ٢٠٢٤/١٢/١٥ بەرێز وەزیری دارایی فیدراڵ بریاریدا تیمێک لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەردانی هەولێر بکەن و لە ماوەی ١٠ رۆژدا بە هاوبەشی  کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشداوە: تەواوی ئەو رێکارانەی بۆ رێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ ەوە تا مانگی ١١ی ئەمساڵ مانگ بە مانگ تەدقیق کرایەوەو رێکخرایەوە بەوشێوەیەی کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوایکردبوو لەسەر لیستی موچە و خەرجی تەشغیلی و ئەو برە پارانەی کە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نێردراوەو ئەو پارانەی لە هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ سەرفکراوە بەتایبەت بۆ پرکردنەوەی موچەی مانگانە هەموی دیاری کراوە، بە دەستخۆشی زۆرەوە بۆ هەردوو تیمەکە (تیمی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و تیمی وەزارەتی دارایی هەرێم) پاش ماندووبونێکی زۆر کە شەو و رۆژ کاریان کرد ئەمرۆ کۆتایی بەکارەکانیان دەهێنن.

لە کۆتایدا دەڵێت: بریارە سبەی بەرێوەبەری گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێم و تیمی تەکنیکی وەزارەت بێنە بەغداد بۆ بەدواداچوونی کارەکان، بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەرۆین کێشە هونەرییەکان کۆتایی پێ بێت …