لە سلێمانی بەهۆی شەڕە چەقۆوە كەسێك گیانی لەدەستدا

  2024-12-22  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كەمێك پێش ئێستا لە گەڕەکی قلیاسانی شاری سلێمانی، شەڕە چەقۆ لەنێوان چەند ماتۆڕسوارێكدا روویدا و كەسێك گیانی لەدەستدا، وتەبیژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە.

هاوکات سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، لەکاتی گەیشتنی یەکێک لە بریندارکانی ڕووداوەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.