ئەڵمانیا هۆشداریدەدات بە تورکیا لە فراوانکردنی شەڕ دژی کورد لە سوریا

  2024-12-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هۆشداری دەداتە تورکیا لەسەر هێرشەکانی بۆسەر هێزە کوردییەکان لە رۆژئاوایی کوردستان و رایدەگەیەنێت، " داعش تاکە سودمەندە لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سوریا".

ئەلینا بیربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا  بۆ تورکیا: داعش تاکە سودمەندە لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سوریا، کە هێزە کوردیەکان رۆڵی سەرەکیان گێڕاوە لە تێکشکاندنیدا.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی لەسەر ئەوە کردوەتەوە کە، ئەوە نابێت روبدات، نابێت تیرۆرستانی داعش سودمەندبن  لە ململانێکردن لەگەڵ کوردەکان، ئەوە دەبێتە هەڕەشەیەکی ئەمنی بۆ سەر سوریاو تورکیاو ئەوروپا.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی رابردوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەدا: کە کاتی ئەوە هاتووە گروپە "تیرۆرستیەکان" کە بوونەتە هەڕەشە لەسەر مانەوەی سوریا لەناوببەین، بەتایبەت رێکخراوی داعش و جەنگاوەرە کوردەکان.