تەیف سامی ئامادەنەبوو شاندی هەرێم ببینێت و بەدەستی بەتاڵ گەڕانەوە

  2024-12-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە شاندی تەکنینی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەێم لە بەغدادن، چەندیدن جار داوایان کردوە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە بیبینن

میدیاکانی عێراق لەبارەی سەردانەکەی شاندی هەرێم ئەماژە بۆ ئەوە دەکەن کە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئامادەنەبووە ئەو وەفدە تەکنیکییەی وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان ببینێت کە بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی لیستی مووچە سەردانی بەغدادیان کردبوو.

پێشتریش ئەوە راگەیەندراکە،   ئامانجی سەردانی شاندی هەرێم بۆ کۆبوونەوەیە لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و خستنە ڕووی ئەو زانیارییانە کە دوای هاتنی شاندی دارایی عێراق بۆ هەولێر و چاککردنی ئەو گرفتانەی لە بابەتی میزان موراجەعە و لیستی مووچەدا هەبوو، بەڵام دوای بێ هیوا بونیان لەوەی چاویان بە وەزیری دارایی بکەوێت، راپۆرتەکەیان رادەستی بەشی ژمێریای کردوە و گەڕاونەتەوە هەولێر

ئەمە لە کاتێکدایە، لە کۆتا رۆژەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ داین، بەڵام هێشتا کێشەکانی مووچەی مانگی ١١ و ١٢ی فەرمانبەران لە نێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق یەکلایی نەکراونەتەوە