بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازی کۆمەڵایەتی هەرێم ئاشکرایکرد؛ ئەمڕۆ زینداییەک بەناوی"یونس هەولێری"ناسروا بە مەلا یونس گیانی لەدەستدا . کە یەکێک بووە لەو کەسانەی لێبوردنی تایبەت دەیگرتەوە.
ئیحسان عەبدولرەحمان بابان بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازی کۆمەڵایەتی هەرێم رایگەیاند: یونس هەولێری لە ساڵی ٢٠٠٠ بەتۆمەتی تێکدانی ئارامی هەولێر دەستگیرکراوە لەماوەی زیندانیکردنیدا چاوەکانی لەدەستداوە و دواتر بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی سیل ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشدا: ئەو زیندانییە ناوی لە لیستی ئەو کەسانەدایە کە بەر لێبوردنی تایبەت کەوتوون و تەمەنی سەرووی ٧٠ ساڵ بووە .
ئەمە لە کاتێکدایە زیاتر لە هەفتەیەک بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشییەکە لە نەخۆشخانە چارەسەری وەرگرتووە.