کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغداد دەستیپێکرد، سەرەتا بڕیار بوو لەماڵی فواد حسێن کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەندامانی شاندەکە زۆربوون کۆبوونەوەکە گواسترایەوە بۆ هۆتێل بەغداد
ئامانجی کۆبوونەوەکە بۆ یەکلا کردنەوەی چەندین پرسی گرنگ تایبەت بە مووچە و بابەتی دارایی لەنێوان حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق کە چەندین ساڵە ناکۆکیان لەسەرەوە و تاوەکو ئێستا یەکلای نەکراونەتەوە
١- یەکێک لەو پرسانەی کە حکومەتی هەرێم دەیەوێم یەکلای بکاتەوە، پرسی موچەی مانگی ١٢ی موچەخۆرانی هەرێم ئەویش بە یەکلاکردنەوەی ئەو پارەیەی کە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ هەرێمی ناردووە لە ١٢ی مانگی ٢٠٢٤ و یەکلاکردنەوەی پرسی موچەی مانگی ١٢.
٢- یەکلاکردنەوەی پرسی کێشە تەکنییکیەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کە بەردەوام وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت: لیستی موچە کێشەی تێدایە، ماوەی هەفتەیەک وەفدێکی هونەری وەزارەتی دارایی عێراق لە هەولێربوون بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە.
٣- پرسی تەرازووی پێداچوونەوە کە هەرێمی کوردستان لە پرسی تەرازووی پێداچوونەوەدا کێشەی هەبووە بە وتەی بەرپرسانی عێراق.
٤- ئامادەکردنی لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە بێ ئەو تەمانەنەی کە خانەنشین دەبن (٦٢-٦٣-٦٤) و خەرجکردنی موچەی (١٢) مانگ بۆیان.
٥-یەکلاکردنەوەی لیستی موچەی مانگی یەک و کردنە بنەمای بۆ مانگەکانی تری ساڵی ٢٠٢٥.