پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای دەکات کە تاوەکو ئێستا کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بەیەکجاری چارەسەر نەکراون و ئەو رێککەوتنانەی کراون کاتیە
عادل رکابی، پەرلەمانتاری عێراق بە کەناڵی العهدی، راگەیاند: کێشەکانی نێوان بەغداد و هەرێم چارەسەرنەکراون، رێککەوتنەکە بەشێوەیەکی کاتی و لەم قۆناغەدا چارەسەرکراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە: ئەوەی رێککەوتنی لەسەرکراوە مەرجی پابەندبونی تیادایە بەدەقە یاساییەکانی ناو بودجە.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق باسی لەوەشکرد: دەقەکانی بودجەی ساڵانی پێشوو هەموویان لەیەک دەچن، وەک ئاماژەیەک بۆ مەرجداری و پابەندبون بە جێبەجێکردنی.
رکابی جەختی لەسەر ئەوەکردوە: هەرێم لە ساڵی (٢٠٠٤)وە پابەندنەبووە بە رادەستکردنی داهاتەکانی بە ناوەند، پەرلەمان دەنگی لەسەر بودجە داوە وەک ئەوەی حکومەت ویستویەتی, رۆڵی پەرلەمان لە هەموارکردنی بودجە تەنها دەنگدان بووەو تێپەڕاندنی شورەیی نیە، هەروەک ناڕازیبونیش لەهەمواری بودجە کارێکی رەوایە.