ناوەڕۆکی رێککەوتنی مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع

  2025-03-10  | 
دۆسیە:  سوریا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناخی راگوزەر رێککەوتنێکیان واژۆکرد و بەگوێرەى رێککەوتنەکە، ئاگربەست لە تەواوی سووریا رادەگەیەندرێت.

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناخی راگوزەر، رێککەوتنێکیان واژۆ کرد.

دەقی رێككەوتنەكە..

 1- مسۆگەرکردنی مافەکانی هەموو سووریەکان لە نوێنەرایەتی و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی و هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت بە بنەمای لێهاتوویی بێ رەچاوکردنی پاشخانی ئایینی و نەتەوەیی.

2- کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی رەسەنە لە دەوڵەتی سوریا و دەوڵەتی سوریا مافی هاوڵاتیبوون و هەموو مافە دەستوورییەکانی مسۆگەر دەکات.

3- ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە تەواوی خاکی سووریا

4- تێکەڵکردنی هەموو دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتیی دەوڵەتی سوریا، بە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان و کێڵگەکانی نەوت و گازەوە.

5- مسۆگەرکردنی گەڕانەوەی هەموو ئاوارە سورییەکان بۆ شار و گوندەکانیان و دابینکردنی پاراستنیان لە لایەن دەوڵەتی سوریاوە.

7- رەتکردنەوەی بانگەشەکانی دابەشکردن و وتاری رق و هەوڵەکانی بڵاوکردنەوەی ئاژاوە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگای سوریا.

8- لیژنە جێبەجێکارەکان کار و هەوڵ دەدەن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بە شێوەیەک کە لە کۆتایی ئەمساڵ تێپەڕ نەکات.