دانەغاز: بەهۆی حكومەتی هەرێمەوە 116 كارمەندمان دەركردووە

  2020-07-23  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەكانیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە زیاتر لە 100 كارمەندی ناوخۆیی و بیانیان لە كارەكانیان دوورخستووەتەوە.


كۆمپانیاكە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، وێستگەی غازی كۆرمۆر بەمەبەستی رێگرتن لە بڵاوبونەوەی كۆرۆنا و كەمكردنەوەی خەرجی و دواكەوتنی وەرگرتنی شایستەی دارایی لە حكومەت كە بڕەكەی 85 ملیۆن دۆلارە، بڕیاری دەركردنی 116 كارمەندیان دەركردووە. 

كۆمپانیاكە روونیكردووەتەوە 40 كرێكاری بیانی بۆ هەمیشە لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە و 76 كارمەندی ناوخۆییش بۆ ماوەی چوار مانگ نێدراونەتەوە ماڵەوە. 

كۆمپانیاكە روونیشیكردووەتەوە نادرنەوەی ئەو كارمەندە ناوخۆییانە وەك مۆڵەتی بێ موچەیە و بۆ ماوەی چوار مانگ دەبێت. 


ڕیکلام