میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیکەوە شەش زانای وزەی ئەتۆم کوژراون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، هێرشەکانی سەرلەبەیانی ئەمرۆ ئیسرائیل کە تارانی پایتەختی ئێران و چەند شار و پارێزگای دیکەی ئێرانی کردە ئامانج، تێیدا چەندان زانای ئەتۆمی ئێرانی کوژراون.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەحمەد ڕەزا زۆڵفەقار، زانا و ئەندازیاری ئەتۆم، لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کوژراوە.
پێشتر تەلەفزیۆنی ئێران کوژرانی دوو زانای ئەتۆمی لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا ڕاگەیاند "ئەوانیش محەممەد مەهدی تارانچی و فەرەیدوون عەباسی بوون."
لای خۆیانەوە بەرپرسانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد، هێرشەکەی ئیسرائیل کە بەشێکە لە هێرشی "هەڵسانەوەی شێر"، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بووە هۆی کوژرانی 10 زانای ئەتۆمی، هاوکات میدیاکانی ئێران ناوی سێ زانای ئەتۆمییان بڵاوکردەوە کە لە هێرشەکەدا کوژراون.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها پشتڕاستی کردەوە، زانایانی ناوداری ئێرانی کە کار لەسەر پەرەپێدانی بۆمبی ئەتۆمی ئێران دەکەن، لەناوبراون.