بڕیارە ئەمڕۆ شاندێک لەبەغدادەوە بگەنە هەرێمی کوردستان کە لەو لیژنەیە پێکهاتوون کە هەڵسەنگاندن بۆ بیرە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و قەبارەی هەناردەکردنەوە دیاری دەکەن
لەسەردانی ئەمڕۆی لیژنەکەی بەغداد راپۆرێک لەسەر بڕی بەرهەمهێنان و توانای بڕی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دیاری دەکەن و چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوکردنی ئەم راپۆرتە وادەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دیاری بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، هاتنی ئەو شاندە تەنها بۆ پرسی نەوت نیە بەڵکو، وردبینی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت و پرسی بەبانکردنی کردنی مووچەی فەرمانبەران و بوودجەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان ؛لەبارەوە دەکرێت و دەبێت لە ماوەی ١٠ بۆ ١٥ رۆژ کارەکانیان تەواو بکەن.
ئەم لیژنەیە بەهاوبەشی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کورستان و بەغداد پێکێنراوە لە داهاتوودا بە بەرداوی چاودێری پرسی نەوت و بودجە و مووشە و پرسی بەبانکیکردنی مووچە دەکەن.