دۆناڵد ترەمپ: سیاسەت وایکردووە چیتر روخساری ژنان بەلامەوە گرنگ نییە

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی ئەمریکا نایشارێتەوە بەهۆی کاری سیاسییەوە کەمتر لە جاران گرنگی بە جوانی ژنان دەدات و دەڵێت، " چیتر روخساری ژنان بەلامەوە گرنگ نییە".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی وتارێکدا بۆ لایەنگرانی لە ویلایەتی نۆرس کارۆلاینا رایگەیاند، " شارەزام لە جوانی ژنان، بەڵام بەهۆی کاریی سیاسیەوە چیتر ئەو پێوەرە بۆ ژنان بەکارناهێنم "؛

لە درێژەی قسەکانیدا ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا، "من کەسێکی ھەستیارم بەرامبەر بە جوانی و باوەڕم پێبکەن شارەزام، بەڵام بۆ ژنان نا، چیتر روخساری ژنان بەلامەوە گرنگ نییە، جاران دەموت جوانە، بەڵام ئێستا گرنگی پێ نادەم".

سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای وتارەکەیدا ستایشی ئەو ژنانەی کرد کە ئامادەبوون و وتی، "لە لەدەستدانی کارەکەم و پۆستەکەم ناترسم و ئامادەم ستایشیان بکەم".


ڕیکلام