ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە ڕۆژی دوو شەممە دەنگ لەسەر دروستكردنی "هەرێمی بەسرە" دەدات
ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە هەوڵەكانیان بۆ دەنگدان لەسەر كاراكردنی دۆسیەی "هەرێمی بەسرە" دەستپێكرد، هاوپەیمانی (تصمیم) كە ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە سەرۆكایەتیی دەكات پشتیوانی لەم هەوڵە دەكات.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە ڕایگەیاندووە، ڕۆژی دوو شەممە ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە دەنگ لەسەر دروستكردنی "هەرێمی بەسرە" دەدات.
بەگوێرەی نووسراوێک كە ئوسامە عەبدولڕەزا سەعد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا واژۆی لەسەر كردووە و ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجوومەنی كردووە، بەشێوەیەكی فەرمی كاراكردنی دۆسیەی "هەرێمی بەسرە" پێشنیار كراوە.