محەمەد کەربولی: لەگەڕی یەکەمدا پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی یەکلایی دەبێتەوە

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرکردەیەکی هاوپەیمانی عەزم ڕایدەگەیەنێت، ڕێگریکردن لە دەرچوونی شاخەوان عەبدوڵا بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامی بۆ پارتی لە پشتەوە بو بەوەی دەستوەردان لە پۆستی سەرۆک کۆماردا نەکات.

محەمەد کەربولی، سەرکردە لە هاوپەیمانی عەزم ڕایگەیاند، پۆستی سەرۆک کۆمار لەگەڕی یەکەمدا بۆ یەکێتی یەکلایی دەبێتەوە، ئەستەمیشە لەتیف رەشید بە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێتەوە، ڕەنگە نزار ئامێدی پۆستەکە وەربگرێت.

محەمەد کەربولی دەشڵێت، خۆم دەنگم بە شاخەوان عەبدوڵا دا و رێککەوتنمان هەبوو، داوایەکی رێبوار کەریم مەحمودم ڕەتکردەوە بۆ ئەوەی دەنگی پێبدەم.


ڕیکلام