پەرلەمانى کوردستان بەبێ بەشدارى فراکسیۆنى یەکێتى کۆدەبێتەوە

  2020-07-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە ئەمڕۆ لەبارەى دۆخی دارایی هەرێم، دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتار سۆران عومەر، بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و رێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی، پەرلەمانى کوردستان کۆببێتەوە. بەگوێرەى زانیاریەکان فراکسیۆنى یەکێتى بەشدارى ئەو کۆبوونەوەیە ناکات.

بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە (٦)ی ئاساییی خولی بەھارەی رۆژی یەکشەمە ٢٠٢٠/٧/٢٦
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە (٦)ی ئاساییی خولی بەھارەی رۆژی یەکشەمە رێکەوتی ٢٠٢٠/٧/٢٦ی راگەیاند، کەبەمشێوەیەی خوارەوەیە:

بەرنامەی کار
بەپێی حوکمی ماددەی (٥)و بڕگەکانی (یەکەم و دووەم) لەماددەی (١٦)و بڕگەی (سێیەم) لەماددەی (١٨)و بڕگەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لەماددەی (٢٠)و ماددەکانی (٤٧، ٤٨، ٥٢، ٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عیراق، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە (٦)ی ئاسایی خولی بەھارەی ساڵی دووەم لەخولی پێنجەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمان لەکاتژمێر (١١)ی پێشنیوەرۆی رۆژی یەکشەمە رێکەوتی ٢٦/٧/٢٠٢٠، بەمشێوەیە بێت:
یەکەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەم پڕۆژەو پێشنیازە یاسایانەی خوارەوە پشت بەستن بە بڕیاری ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠٢٠ و حوکمی ماددەکانی (٧٩، ٨٠)و بڕگەی (یەکەم) لەماددەی (٨٣)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.

١- پرۆژە یاسای (لە ئەستۆکردنی فەرمانبەران لەھەرێمی کوردستان).
٢- پێشنیازی یاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو کەلەپوور لەھەرێمی کوردستان-عیراق).
٣ - پێشنیازی یاسای (ڕێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی لەھەرێمی کوردستان-عیراق).

دووەم: دەنگدان لەسەر داواکاریی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (سۆران عمر سعید) لەئەندامیەتیی پەرلەمان بەپێی حوکمی خاڵی ( ١، ٢) لەبرگەی دووەمی ماددەی (٢٥) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.

سێیەم: خوێندنەوەی ڕاپۆرت و گفتوگۆکردن سەبارەت بەم بابەتانەی خوارەوە:
١ـ خوێندنەوەی ڕاپۆرتی کۆبوونەوەی ھاوبەشی لیژنەی (کاروباری پێشمەرگەو ناوچە کورستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم) سەبارەت بەدۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و ھێرشەکانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ناوچەکە، بەئا‌مادەبوونی بەرێز (وەزیری ناوخۆ)و (وەزیری کاروباری پێشمەرگە)و (وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانووستاندن لەنێوان ھەرێم و بەغدا)و دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان-عیراق.
٢ـ خوێندنەوەی ڕاپۆرتی ھاوبەشی لیژنەی (کاروباری پێشمەرگە)و (ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان)و (پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی) سەبارەت بەدۆخی ناوچە سنوورییەکان.
٣ـ خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لێژنەی تەندروستی سەبارەت بەپەتای (کۆڕۆنا) کۆڤید١٩، بەئامادەبوونی (وەزیری ناوخۆ)و (وەزیری تەندروستی) لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان-عیراق.

چوارەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئەرکی نەخۆش لەھەرێمی کوردستان) بەپێی حوکمی ماددەکانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.


پێنجەم: خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری سەبارەت بە (دۆخی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان) بەئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری دارایی و ئابووری وەزیری پلاندان و وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانووستاندن لەنێوان ھەرێم و بەغداو سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان-عیراق.



ڕیکلام