کوردانی بەریتانیا هەڵمەتێکی واژۆکۆکردنەوە بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگەیەنن

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کوردانی بەریتانیا هەڵمەتێکی واژۆکۆکردنەوە بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوای و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەگەیەنن، دەڵێن پێویستە حکومەتی بەریتانیا هەنگاو بنێت و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی کورد لە ڕۆژاڤا و ڕۆژهەڵات ئیدانە بکات.

کوردانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوەکردووە، "داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکەین دەستبەجێ هەنگاو بنێت بۆ هەوڵدان بۆ وەستاندنی کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی کورد لە ڕۆژاڤا و ڕۆژهەڵات. پێویستە بەریتانیا ئەم هێرشانە ئیدانە بکات و لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەرزیان بکاتەوە و فشار بخاتە سەر حکومەتەکانی سوریا و ئێران بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی و سەپاندنی سزاکان و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی".

باس لەوەش دەکەن کە، ئامانج لەم کەمپینە ئەوەیە کە زۆرترین خەڵک واژۆی بکات و حکومەت و پەرلەمانی بەڕیتانیا بێنە سەر خەت، و هەنگاو بنێت بۆ ڕێگریکردن لە خوێنڕشتنی زیاتر و کارەساتی مرۆیی.

لەم لینکەوە دەتوانیت بەشداربیت


ڕیکلام