وەزارەتە بەتاڵەکانی حکومەتی عێراق پڕدەکرێنەوە

  3   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو دەنگ لەسەر وەزارەتە بەتاڵەکان و جێگرانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بدرێت و کابینە وەزارییەکەی زەیدیی کامڵ بکرێت و سەرجەم وەزارەتە بەتاڵەکان وەزیریان بۆ دابنرێت

بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆک وەزیرانی عێراق رێککەوتوون لەسەر ئەوەی رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو لە پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان و دانانی چوار جێگر بۆ سەرۆک وەزیران بدرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵی (عێراق٢٤) جێگرانی سەرۆک وەزیرانبۆ ئەم کەسانە یەکلایی کراونەتەوە:

١-محەمەد تەمیم- حزبی تەقدوم
٢-لەیس خەزعەلی-سادیقون
٣-موحسین مەندەلاوی-ھاوپەیمانی ئەساس
٤-فارس بریڤکانی-پارتی دیموکراتی کوردستان

دیارترین ناوی ئەو وەزیرانەشی یەکلابوونەتەوە:

١-یاسر مالیکی- وەزیری ناوخۆ
٢-نایف شمەری-وەزیری بەرگری
٣-یاسین عیساوی-وەزیری گەشتوگوزار
٤-عەلی دخیلی-وەزیری رۆشنبیری
٥-سەفا کنانی-وەزیری وەرزش و لاوان
٦-حەیدەر بەھا-وەزیری خوێندنی باڵا
٧-محەمەد موسەوی-وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

 


ڕیکلام