ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بەرێنماییە تەندروستییەکانەوە 72 شوێنیان لە سنوری پارێزگاکە داخستووە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمرۆ پێنجشەممە ١١ی٦ی٢٠٢٠، لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی بەدواداچوون و پشکنین بۆ چەندین شوێن کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پشکنینەکان و بەهۆی پابەندنەبوون بەرێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەسنووری هەر ١٠ قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، ٧٢ شوێن داخراون .
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر داواشیکرد، لە پێناو پارێزگاریکردن لە تەندروستی گشتی و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هاوڵاتیان و کاسبکاران پابەندی ڕینماییە تەندروستییەکان بن و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمامک و دەستکێش ببەستن.