سۆرانی  |  بادینی  |  English      

عێراق ڕێككەوتنێكی لەگەڵ توركیا هەڵوەشاندەوە

  2020-07-28  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، كاركردن بە ڕێکەوتن و یاداشتی هاوبەشی لەگەڵ توركیا هەڵوەشاندەوە، كە تایبەتە بە فیزای هاتەناوەوە بۆ عێراق لە دەرواوزە سنورییەكانەوە .

لە بەیاننامەیەكداوەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویكردەوە، عێراق زۆر سووربووە لەسەر ڕێككەوتنەكان و جیبەجێكردنیان، بە تایبەت ئەو یاداشتی لێكتێگەیشتنانەی كە لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا ئیمزای كردووە لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییەكان وبەهێزكردنی هاوكاریی دوولایەنە .

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراق لەساڵی 2009 یاداشتێكی لەگەڵ كونسوڵگەرییەكانی توركیا ئیمزا كردووە، كە گەشتیار لە دەروازە سنورییەكان ڤیزای پێدەدرێت، بێئەوەی پێشتر سەردانی باڵیۆزخانە و كونسوڵگەرییەكان بكات.، ئەویش لە پێناو كارئاسانی بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان و گەشتیارانی هەردوو وڵات .

وەزارەتی دەرەوەی عێراق نوسیویەتی، بەڵام لایەنی توركی تاك لایەنە كاركردنی بەو یاداشتە ڕاگرتووە، بۆیە حكومەتی عێراقیش بڕیاریدا كاركردنی بەو یاداشتە هەڵپەسێرێت، ئەویش لەسەر بنەمای مامەڵەكردنی هاوشێوە لەگەڵ یەكتر .

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، وەزارەتی دەرەوە باڵیۆزخانەی بەغدای لە ئەنكەرە لەو بڕیارە ئاگاداركردووەتەوە، تا لایەنی توركی ئاگاداربكاتەوە و لە بەغداش باڵیۆزخانەی توركیایان لەبڕیارەكە ئاگاداركردووەتەوە، بەڵام هێشتا گفتوگۆكان بەردەوامن بۆ ئەوەی جارێكی تر كار بەو یاداشتە بكرێتەوە .