وەزارەتى کارەبا: ئەو كارەبایەی عێراق دەیکڕێت لە كارەبای نیشتمانی كەمناكاتەوە

  2020-07-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزراەتى کارەباى هەرێم رایگەیاند، ئەو کارەبایەی كە حكومەتی عێراق لە هەرێم دەیكڕێت، لە بەشە کارەبای نیشتمانیی هەرێمی کوردستان کەم نابێتەوە.

وەزاەرتى کارەباى هەرێم لە زارى دیار بابان بەریوەبەرى گشتى بەرهەمهینانى کارەبا بڵاویکردووەتەوە، كەمیی كارەبا لە ڕێگەی كڕینی كارەبا لە هەرێمی كوردستان و چەند وڵاتێكی ئیقلیمی پڕ دەكاتەوە، ئەو 450 مێگاواتەی باسی لێوە دەكرێت، حكومەتی عێراق لە كەرتی تایبەت دەیکڕێت، ژمارەیەك یەكەی کارەبا هەن وەستاون و كار ناكەن، بەغدا پارە دەدات بۆ سوتەمەنیی ئەو یەکانە و بەكار دەخرێن.

بەوتەى دیار بابان، بەرهەمی كارەبای هەرێمی کوردستان ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و 150 مێگاواتە، ئەو کارەبایە وەکو خۆی دەمێنێتەوە، کارەبایان بۆ فرۆشتن نییە.

ئاماژەى بەوەشداوە، عێراق لەگەڵ وەبەرھێنەرەكان رێككەوتن دەکات، ئەوان دەبنە خاوەن كارەبا، چونكە ئێستا هەرێمی سووتەمەنیی پێویستی بۆ بەكارخستنی ئەو یەكانە لەبەر دەستدا نییە، بۆیە ئەوە بەو شێوەیە نییە كە كارەبای نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان ببڕدرێت و بدرێتە عێراق.



ڕیکلام