لەبارەی وەرگرتنی پارە لە گەشتیاران کۆمەڵگای ئیبراهیم خەلیل راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

  2020-08-02  | 
دهۆک
دەروازەی ئیبراھیم خەلیل
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەبارەت بەوەرگرتنی پارە لە گەشتیاران لەبەرامبەر ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا، وتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەی ئیبراهیم خەلیل راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەوان بەپێی رێنمایی و بریارەکانی حکومەتی هەرێم کار دەکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەبارەت بە رێکارە تەندروستییەکان و پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ ئەو گەشتیارانەی لە دەروازەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلەوە هاتن و چوون دەکەن، ڕایی گشتی ئاگاداردەکەینەوە کە ئێمە بەپێی رێنمایی و بریارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکەین.

ئاماژە بەوەشکراوە، بابەتی کەرەنتین و ستافی پزیشکی لەسەر سنور و دیاریکردنی نرخی پشکنینی کۆرۆنا، لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە دیاری و سەرپەرشتی دەکرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەپێی دوا بریاری وەزارەتی تەندروستی ژمارە (١٠٩) لە رێکەوتی (٣٠\٧\٢٠٢٠) بڕی ئەو پارەیەی کە بۆ پشکنینی کۆرۆنا لە ھەر گەشتیارێک وەردەگیرێت لە (١٠٠,٠٠٠) سەد ھەزار دینارەوە کەمکراوەتەوە بۆ (٦٠,٠٠٠) شەست ھەزار دینار .

کامی کەمال وتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەی ئیبراھیم خەلیل راشیگەیاندووە، سەبارەت بە ھاتنی شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارھەڵگری وڵاتی تورکیا، چاوەرێی ئامادەبوونی میکانزمی پێویستین کە لەلایەن تەندرستی دھوکەوە بۆ پشکنینی ئەو شۆفێرانە ئامادە دەکرێن کە بەمنزیکانە ئامادەکاری تەواو دەبن.

دەشڵێت، ئەو شۆفێرانە دەتوانن لەدوای جێبەجێکردنی رێکارە تەندرستییەکان، وەکو پێشتر بێنە نێو ھەرێمی کوردستان و بەپێی ئەو بریارەی وەزارەتی تەندروستی کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێداوە، بۆ پشکنینی ھەر شۆفێرێکی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر بڕی (٣٠,٠٠٠) سی ھەزار دینار وەردەگیرێت .



ڕیکلام