نهێنی شکستپێهێنانی کەیسی جینۆسایدی ئێزدیەکان لە دادگا ئاشکرادەکرێت

  2020-08-03  | 
وێنەى سۆران عومەر و ئایدن مەعروف و شێخ شامۆ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سۆران عومەر، ئەندامى دەستلەکارکێشاوەى پەرلەمانى کوردستان، چۆنێتی بردنی کەیسی جینۆسایدی ئێزیدیەکان بۆ لاهای و نهێنی شکستپێهێنانی لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لەو تاوانانەئاشکرادەکات.

سۆران عومەر، ەندامى دەستلەکارکێشاوەى پەرلەمانى کوردستان، لە نوسینێکدا لە هەژمارى تایبەتى خۆى دەڵیت، هەر لایەنێکی فەرمی کە دەڵێ هەوڵەدەین بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەو کەیسى ئیزدیەکان لەدادگای لاهای ڕاست ناکات، تەنها دروشمێکەو هیچی دی.

دەقى نوسینەکەى سۆران عومەر

چۆنێتی بردنی کەیسی جینۆسایدی ئێزیدیەکان بۆ لاھای

نھێنی شکست پێھێنانی لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لەو تاوانانە !

- لە ١٢/٩/٢٠١٤ چوینە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاھای، کاتی چون بۆ دادگای لاھای لەسەر داوسی بەندە وەزارەتی دەرەوەی ھۆڵەندا بۆی ڕێکخستین .

- لە ١٠/٩/٢٠١٤ لەناو پەرلەمانی ھۆڵەندا پاش سەرۆکی پەرلەمان قسەم لەسەر تاوانەکانی داعش دەرھەق بە کوردانی ئێزیدی و تورکمانەکان و کاکەیی و مەسیحی و مسوڵمانان کرد .

- لە دادگای لاھای لەگەڵ دادوەر ئیمریک رۆجێر کۆبوینەوە لەنوسینگەی داواکاری گشتی دادگای لاھای، بەندەو کاک ئایدن مەعروف پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی و شێخ شامۆ پەرلەمانتاری پارتی کە ئێزیدی بوو، لەگەڵ کاک دڵشاد راوێژکاری پەرلەمان .

- دادوەر ئیمریک رۆجێر بۆ خۆی فۆڕمی سکاڵاکەی بۆ پڕکردینەوە سکاڵاکار بەندەبوو وەک سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان .

- سێ دۆکیۆمێنتی تاوانەکانمان پێشکەش کرد، لە کۆتایی دا وتی بۆ ئەم کەیسە کەتوانەکانی داعشە بەرامبەر ئێزیدیەکان تەنھا ئەم سکاڵا وەردەگیرێ و ئەگەر توانرا لێکۆڵینەوە لەم دۆسێ بکرێ ئەوە تۆ سکاڵاكاری تا ئەنجامی کەیسەکە وەک لایەنی فەرمی پەیوەندیدار .

- دادوەر وتی تکایە کە گەڕایتەوە بۆ وڵاتی خۆت ئەم فۆڕمە نیشان مەدەو مەڵێ من چوم سکاڵام لەسەر داعش تۆمارکردوە چونکە ژیانت دەکەوێتە مەترسی و ئێمە لێرەوە تۆمان پێ ناپارێزرێ بۆیە خۆت بپارێزە .

- دوای چەندین نامەی فەرمی و ئاڵوگۆڕی زانیاری، دواین جار وتیان کە عێراق ئەندام نیە لەم دادگایە ڕێگرە لەوەی بتوانین راستەوخۆ لێکۆڵینەوە لەو تاوانە بکەین، بەڵام لەڕێگەی ئەو داعشانەوە دەتوانین لێکۆڵینەوە بکەین کە ھەڵگری رەگەزنامەی وڵاتێکی ئەندامی دادگاکەمانن، بۆیە ناسنامەو ناوی داعشێکی دیلمان بدەنێ کەھەڵگری رەگەزنامەی وڵاتێکی ئەندامی دادگای لاھایە .

- بەفەرمی ئەم داوایەم ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد تاکو ناسنامەی داعشێکی دیل رەوانەی دادگای لاھای بکەین بۆ ئەوەی دادگاکە لەوێوە دەست بە لێکۆڵینەوە لەو تاوانانە بکەن .

- بەداخەوە تا ئێستە ناوو ناسنامەی ھیچ داعشێک نەدرا بەدادگای لاھای تاکو لێکۆڵینەوە لەو تاوانانە نەکرێ چونکە لەدادگاییەکەدا پارتی بەکومتەرخەم لەپارێزگاری لە ئێزێدیەکان دەدرا لەقەڵەم !

- لەسەر ئەمە کەیسی جینۆسایدی ئێزیدیەکانیان لەگۆڕ ناوە لەدادگای لاھای !

- ڕقیشیان لە بەندە ھەڵگرت لەسەر ئەوەی ئەو کەیسەم بردە لاھای !

- ئێستە ھەر لایەنێکی فەرمی کە دەڵێ ھەوڵەدەین بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەو کەیسە لەدادگای لاھای راست ناکات، تەنھا دروشمێکەو ھیچی دی .

 فۆڕمی سکاڵاکە و بەشێک لەنامەکانی دادگای لاهاى تاوانی  لەسەر کەیسەکە




ڕیکلام