فریاکەوتنی سەرەتایی بۆ زیاتر لە ١٠٠ برینداری تەقینەوەکەی بەیروت کراوە

  2020-08-04  | 
یەکێک لەبریندارەکانی تەقینەوەکەی بەیروت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مانگی سوری لوبنانی ڕایگەیاند، لە شوێنی تەقینەوەکەی بەیروتی پایتەخت فریاکەوتنی سەرەتاییان بۆ زیاتر لە ١٠٠ بریندار کردووە و بە دەیان کەسیش گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن تەقینەوەکە لە بەندەری بەیروت  لەنزیک شوێنی حەوانەوەی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی پێشووی لوبنان ڕویداوە و هۆکارەکەشی گڕگرتنی بڕێکی زۆری تەقەمەنی و تەقینەوەی کۆگایەکی ئەو تەقەمەنییانە بووە.

بە گوێرەی هەواڵ تەقینەوەکە زیانێکی زۆری مادی بە باڵەخانە و بازاڕ و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان لەناوچەکە گەیشتووە.

حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، هۆکاری تەقینەوەکە بەهۆی گڕگرتنی تەقەمەنییەوە بووە و ژمارەیەکی زۆر بریندار هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد داوا لەسەرجەم نەخۆشخانەکان کراوە، پێشوازی لە بریندارەکان بکەن و هەموویان لەسەر حسابی وەزارەتی تەندروستی چارەسەر بکەن.

 

 



ڕیکلام