هونەرمەند جۆرج کلۆنی و ئەمەل کلۆنی هاوسەری پشتیوانی خۆیان بۆ قوربانیانی تەقینەوە گەورەکەی هەفتەی ڕابردووی بەیروت دەربڕى.
هاوکات هانی خەڵک دەدەن هەموو کەسێک بەپێی توانای خۆی هاوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە کارەسات بارەی بەیروت بکەن، لەلایەن خۆشیانەوە بڕی100 هەزار دۆلار دەبەخشنە ڕێکخراوەکانی خێرخوازی و هیوادارن کەسانی دیکەش بەپێی توانا و بەهەر ڕێگەیەک بێت هاوکارى قوربانیان بکەن.
ئەمە لەکاتیکدایە، کەسایەتیە دیارەکانی دیکەش وەک کایلی جێنەر، دی جەی خالید، گۆرانیبێژ دوا لیپا لە ڕێگەی هەژمارەکانی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاوخەمی و پشتیوانی خۆیان بۆ قوربانیان دەربڕیووە .
لەئەنجامی تەقینەوەكەی 4ى ئاب لە بەیروت، تاکوئێستا مردنی زیاتر لە 130 کەس پشتڕاستکراوەتەوە لەگەڵ برینداربوونی هەزاران قوربانی دیکە و وێرانبوونی باڵەخانە و ماڵەکانی نزیک ناوچەی تەقینەوەکە کە بەهۆیەوە سەدان هەزار کەس بێ ماڵ و حاڵبوون.