بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن ژمارەیەک راسپاردە دەخرێتە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان.
لیژنەی پڵانی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، پاڵپشت بە فەرمانی وزاری ژمارە ٣٨٦ و دوای کۆبوونەوەیەک کە ١٥ی٦ی٢٠٢٠ ئەنجامیانداوە، ژمارەیەک راسپاردەیان بەڕەچاوکردنی بارودۆخی تەندروستی، خستووەتە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بەمەبەستی پەسەندکردنیان.
بەپێی راسپاردەکە، ساڵی نوێی ئەکادیمی لە ١ی٩ی٢٠٢٠ دەستپێدەکات و لە ٣٠ی٦ی٢٠٢١ کۆتایی پێدێت.
هەروەک سیستمی خوێندنی ساڵ نوێ روونکراوەتەوە و ئاماژە بەوەکراوە کە خوێندن لە زانکۆ و سەرجەم دامەزراوە زانستییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەشێوەی خوێندنی ئاوێتە (earningBlended L ) دەبێت.
دەقی راپۆرتەکەی لیژنەی پڵانی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ لە خوارەوە: