ئیرەج مەسجیدی: ئێران لە پاڵ گەل و حکومەتی عێراقدا دەوەستێتەوە

  2020-08-09  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێران لەبەغدا جەختیکردەوە، وڵاتەکەی لەپاڵ گەلی عێراق و حکومەت و گەلی ئەو وڵاتەدا دەوەستێتەوە، بۆ پێشکەوتن و بنیات نانەوەی وڵاتەکە و دۆخی تەندروستی.

مەسجیدی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە بۆنەی "جەژنی غەدیر"ەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانان و شیعەکان و بەتایبەت گەلی عێراق و ئێران کردووە.

باڵیۆزی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران لەپاڵ عێراقدا وەستایەوە لەجەنگی دژی داعش، ئەمرۆش لە پاڵ گەل و حکومەتی ئەو وڵاتەدا دەوەستێتەوە بۆ بنیاتنانەوەی وڵاتەکە و هاریکاری تەندروستی، هەروەها هاوکاریی ئابوری و پێشکەشکردنی کلتوری و زانستی.

 



ڕیکلام