وەزارەتی دارایی: بەشەو دەروازە سنورییەکان دادەخرێن

  2020-08-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە فەرمانی وەزیری دارایی هەرێمدوای تەواوبوونی کارە گومرکییەکان دەرگای سەرەکی دەروازە سنورییەکان بۆ ناو هەرێم دەخرێتە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەکان تا ڕۆژی دواتر.

لە فەرمانەکەدا کە هاتووە "لە درێژەی پرۆسەی چاكسازی لە دەروازە سنووریەكان وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاریدا كە شەوانە دوای تەواوبوونی كارە گومرگیەكان دەرگای سەرەكی دەروازە سنووریەكان بۆ ناو هەرێم تایبەت بە باڵهەڵگرەكان بخرێتە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەكان تا ڕۆژی دواتر جوڵەی بازرگانی دەستپێدەكاتەوە، ئەمەش لە پێناو ڕێگەگرتنە لە دیاردەی قاچاخچیەتی لە دەروازە نێودەوڵەتیەكان . "

ئەو فەرمانەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەکاتێدایە، ژمارەیەک پەرلەمانتاران ئاماژەیان بەوەکرد، لە کاتەکانی شەواندا لەدەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بەی گومرگ بارەهەڵگرەکان ئەمدیوی هەرێم دەکرێن، ئەوەش بووەتە هۆی تەشەنەکردنی زیاتری گەندەڵی لەدەروازە سنورییەکان.



ڕیکلام