شاسوار عەبدولواحید: ئامادەبوونی ئێوە وەڵامە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت میللەتی ئێمە تەسلیم بووە

  2020-08-12  | 
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، میلەتێک ئەگەر ئامادە نەبێت یەک جار لەپێناو ئازادیدا باج بدات، ئەوا دەبێت هەتا دەمرێت باجی زەلیلی و ژێردەستەیی دەدات.

لە گردبوونەوەیەکدا لەسەکۆی پارکی ئازادی شاری سلێمانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، داوای لەو کەسانە کرد کە لە تەلەفزیۆن و سۆشیال میدیاوە سەیری ئەوان دەکەن، بێنە دەرەوە و بڕژێنە سەر شەقامەکان و داوای مافی خۆیان بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بوون و ئامادەبوونی ئێوە لێرە، سەلماندنی ئەوەیە کە ئیوە زیندوون و وەڵامێکە بۆ هەموو ئەوانەی کە پێیان وایە میللەتی ئێمە تەسلیم بووە.

لەبەشێکی تری قسەکانیدا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوی ڕایگەیاند، ئەم هەنگاوەی ئەمڕۆ لە گشت شارەکاندا نراوە، هەنگاوی دەستپێکی شۆڕشێکی مەدەنییە بۆ دەسەڵاتێکی مەدەنی، بۆ کۆتایی هێنان بەم زوڵمەی لە کوردستاندا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان لە شاری هەولێر و دۆهۆک ڕێگرییان کردووە لە خۆپیشاندانەکان.



ڕیکلام