یانەی زاخۆ ئامادەکاری تەواوی بۆ خولی نایابی عێراق کردووە

  2020-08-14  | 
دهۆک
یانەی زاخۆ ئامادەکاری تەواوی بۆ خولی نایابی عێراق کردووە
 مێهڤان مەجید
پاش ئەوەی ساڵی رابردوو، یانەی وەرزشی زاخۆ لە خولی نایابی یارییەکانی تۆپی پێی عێراق دابەزی بو پلە دووەم، جارێکی تر گەڕایەوە بۆ خولی نایاب و بو وەرزی ئەمساڵیش، تائێستا ١٥ گرێبەستی واژوکردووە.

ھوشیار دۆبانکی بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، دوای دابەزینی یانەکەیان بو یارییەکانی پلە دووی عێراق، جارێکی تر گەرایەوە خولی نایاب و بۆ ئەمساڵ ئامادەکاری تەواویانکردووە.

وتیشی، تاوەکو ئێستا  ١٥ گرێبەستمان بو وەرزی ئەمساڵ واژوکردووە و واژوکردنی گرێبەستەکانیش لە نێوان ٢٠ بۆ ١٠٠ ملیون دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ تەواوکردنی کەمکوڕئیەکانی یانەکە، پێویستیان بە یەک ملیار و ٦٠٠ ملیون دیناری عێراقییە  و چاوەڕێی حکومەتی ھەرێمن بو خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێنج لەو گرێبەستانە، لەگەڵ ئەو یاریزانەدا واژوکراوە کە پلەی زۆرباشیان ھەیە لە خولی توپی پێی کوردستان و هەمووشیان خەڵکی دەروەی زاخۆن، لەگەڵ ئەوەشدا چوار یاریزان لە بەغداوە هاتوون کە لە ھەڵبژاردەی عێراقدا یاریانکردووە، هەروەک دوو یاریزانیش بەڕەگەز بەڕازیلین.

 بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ راشیگەیاند، ستافی راهێنەرانی ئەم وەرزەی یانەکەیان پێکدێت لە دەستەی راھێنەران بە سەرپەرشتی ڕاھێنەر ئەحمەد سەڵاح،  یاریدەدەری راھێنەر و راھێنەری جەستەیی و راھێنەری گوڵپارێزان.

ھوشیار دۆبانکی ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند رۆژی داھاتوودا کەمپێکی ڕاھێنان بۆ یانەی وەرزشی زاخۆ لە وڵاتی تورکیا رێکدەخەن.

گرێبەستەکانی ئەم وەزرەی یانەی تۆپی پێی زاخۆ لەگەڵ ئەو کەسانەی خوارەوە واژوکراوە:

١ - ئەحمەد سەڵاح ، ڕاھێنەر

٢ - ھەیسەم موتعەب ، یاریدەدەری راھێنەر

٣ - دکتور مازن عەبدولستار ، راھێنەری جەستەیی

٤ - مەعەن جەمیل ، راھێنەری گوڵپارێزان

٥ - رینکون داروغا  ، یاریزانی بەڕازیلی

٦ - لوکاس سانتوس ، یاریزانی بەڕازیلی

٧ - عیسام یاسین ، یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراق

٨ - سەیف سەلمان ، یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراق

٩ - وەلید سالم ، یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراق

١٠ - عەلی عیسام ، یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراق

١٠ - موئەیەد عەبدولباست، یاریزانی کورد

١١ - عەبدول عەزیز ، یاریزانی گوڵپارێزی کورد

١٢ - عەلی رەشید، یاریزانی کورد

١٣ - ئەحمەد زێرۆ ، یاریزانی کورد

١٤ - ئەمجەد وەلید ، یاریزانی کورد

١٥ - عیماد عیسا ، یاریزانی گوڵپارێزی  کورد

بڕیارە ٢٠ مانگی ئەیلولی ئەمساڵ خولی نایابی توپی پێی عێراق دەستپێبکات و یانەی زاخۆ بە واژوکردنی ئەم گرێبەستانە بە یانەیەکی بەهێزی خولەکە ھەژماردەکرێت.



ڕیکلام