وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕەزامەندی دەربڕی بە خەرجکردنی موچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی کە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان بڵاویکردۆتەوە، موچەی 128 فەرمانبەری گرێبەست لە رۆژی 1 ی مانگی یەکی ئەمساڵەوە هەتا رۆژی 31 ی دوانزە خەرج دەکرێت.
بەپێی نوسراوەکە بڕی پارەکە مانگانە 48 ملیۆن و 850 هەزار دینارە و لە گەنجینەی گەرمیان خەرج دەکرێت، بەو مەرجەی گۆڕانکاری لە ناو و موچەکانیان نەکرێت.