كتێبێكی ژاك داریدا لە بارەی چەمكی لێبوردن لە دوای هۆلۆكۆستی جووەكان دەكرێتە كوردی و وەرگێڕەكەی بە كتێبێكی گرنگی وەسف دەكات.
ڕێبین ڕەسوڵ ئیسماعیل، وەرگێڕی كتێبی لێبوردن بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: داریدا یەكێكە لە فەیلەسوفە كاریگەرەكان، لەنێو ئەم كتێبەدا، وتووێژ لەبارەی چەمكی لێبوردن دەكات لەدوای ھۆلۆكۆستی جووەكان، لەمیانەی ھەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵێك بۆچوون كە ئەو كات بانگەشەی ئەوەیان دەكرد گوایە زیاتر لەیەك ملیۆن جوو كوژراون.
وەرگێڕ لەبارەی ناوەڕۆكی كتێبەكەوە دەشڵێت: دریدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ئەم ڕابردووەی هۆلۆكۆست ڕانابورێت، هەرگیز ناڕوات و تێناپەڕێت، كۆن نابێت و بەسەر ناچێت، تایبەتمەندییەكی وای ھەیە ناكەوێتە ژێر كاریگەری ئەم ڕابردووە و ئەم ڕووداوەی تێپەڕیوە، شێوە و فۆڕمی جیاواز وەردەگرێت كە پێویست دەكات پێش ئەوەی ھەست بەماندووێتی بكەین، ھەمیشە بێین شڕۆڤەی بكەین.
وەرگێرەكەی ئەوەشی ئاشكرا كرد: ئەم كتێبە چەند وانەیەكی دریدا بوون، لەچەندین زانكۆو وڵات پێشكەشی كردووە بەشێك لەتێزەكان لەبارەی لێبوردن و تۆڵەسەندنەوە بن كۆڵ دەكات.