نیوزلەندا هەڵبژاردنە گشتیەكانی وڵاتەكەی دواخست

  2020-08-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەھۆی مەترسیەكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ھەڵبژاردنە گشتییەكانی نیوزلەندا لەكاتی خۆیدا ناكرێت و دوادەخرێت بۆ مانگی تشرینی یەكەم.

جاسێندا ئاردێرن، سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا، رایگەیاند، بڕیاربوو لە 19ی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا ھەڵبژاردنی گشتی ئەنجام بدرێت، بەڵام بەھۆی زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەو هەڵبژاردنانە بۆ ماوەی مانگێك دوادەخرێت و لە رۆژی 17ی تشرینی یەکەم ئەنجام دەدرێت.

ئاردێرن، روونیكردەوە ئەو لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نەبووە، بەڵام لایەنە سیاسیەكانی وڵاتەكەی ئەو داوایەیان ئاراستە كردووە، هێزی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەش لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەكاندایە. 

ئەوە جگە لەوەی ئۆپۆزسیۆن ئەوەشی راگەیاندووە كە ئەوان لەگەڵ كەمكردنەوەی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنەكەدا نیە  و بە پێویستی دەزانێت وادەی بانگەشە وەك خۆی بێت. 

لەو وڵاتەدا تا ئێستا 1280 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای تۆمار کردووە کە لە نێویاندا22 کەس گیانیان لەدەستداوە. 


ڕیکلام