تەرمی هاوڵاتیەك لەناو پاركێكی رانیە دۆزرایەوە

  2020-08-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تەرمی هاوڵاتیەك لە ناو پاركێكی شاری رانیە لە لایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دۆزرایەوە كە پۆلیس دەستیكردووە بە لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گیان لەدەستدانی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتیەك بە ناوی (ب،ن،ح) لە دایكبووی 2002 لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی شاری ڕانیە گەیەنرایە پزیشكی دادوەری ڕانیە. لەكاتی پشكنین لە پزیشكی دادوەری دەركەوت كە شوێنەواری پەت بە ملی ناوبراوەوە هەیە. 

ئەوەی روونكردەوە تەرمی ئەو هاوڵاتیە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە لە ناوپاركی دەروازەی شاری ڕانیە بە هەڵواسراوی لەژێر یەكێك لەئامێری یاری كردنەكان دۆزراوەتەوە. 

پۆلیس ئەوەشی راگەیاندووە، تەرمەكەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و پزیشكی دادوەری ڕانیە، بۆ یەكلاییكردنەوەی هۆكاری گیان لەدەستدانەكەی لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە. 

بە گوێرەی راگەیەندراوەكەی پۆلیس تا ئێستا یەكلایی نەبوونەتەوە لەوەی ئەو كەسە خۆی خنكاندووە یان خنكێندراوە، بۆ ئەو مەبەستەش تەرمەكەی رەوانیە پزیشكی دادی سلێمانی كراوە.  


ڕیکلام