بۆچی دەمخوێندەوە؟

  2020-08-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان


جومانە حەداد
شوان ئەحمەد کردوویەتی بەکوردی




دەمخوێندەوە.. 
بۆ ئەوەی هەناسەبدەم، بۆ ئەوەی بژیم.
بۆ ئەوەی سەفەری شوێنە دورەكان بكەم. 
بۆ ئەوەی لەدەست واقعی تاڵی ژیانم هەڵبێم.
دەمخوێندەوە.. 

تادەنگی تەقینەوەكانی شەڕی ناوخۆی لوبنانی پێ‌ كپ بكەم.
 دەمخوێندەوە.. 

تاخۆم لەهات و هاواری دایكم ‌و باوكم و شەڕ و دەمەقاڵێ‌ بەردەوامەكانیان بدزمەوە.
دەمخوێندەوە.. 

تائاگرەكەی ناخم خامۆش كەم ‌و تینوێتیم بشكێ.
 دەمخوێندەوە.. 

بۆ ئەوەی بەهێزتربم، بۆ ئەوەی ڕۆحی خۆم بلاوێنمەوە.
دەمخوێندەوە.. 

بۆ ئەوەی فێربم، بۆ ئەوەی بتوانم شتگەلێكم بیرچێتەوەو شتگەلێكم بیربێتەوە. 
دەمخوێندەوە.. 

بۆ ئەوەی تێبگەم، تائومێدێ‌ هەڵچنم و بەرنامەڕێژییەك بكەم.
دەمخوێندەوە.. 

بۆ ئەوەی بڕوابهێنم. بۆ ئەوەی خۆشەویستی بكەم، بۆ ئەوەی شەرم لەحەز و ئارەزووەكانم نەكەم.


ڕیکلام