سلێمانی ئامادەکاری بۆ ڕوبەڕوونەوەی کۆرۆنا لە پایز و زستاندا دەکات

  2020-08-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و پارێزگاری سلێمانی کۆبونەوە و تاوتوێی ئامادەکارییان کرد بۆ ڕووبەڕوونەوەی کۆرۆنا لە وەرزەکانی پایز و زستان.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پارێزگاری سلێمانی لە کۆبونەوەکدا جەخت لە پێویستی کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی 300 قەرەوێڵەی تایبەت بە کۆرۆنا کراوەتەوە.

هەروەها بڕیاردراوە لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە چەند بوارێکی هونەریی و کەلتوری لەسەر بنەمای رێنماییەکانی تەندروستی بکرێتەوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە کۆبونەوەکەدا قایمقامی ناوەندی سلێمانیش ئامادەبووە وهەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی سلێمانی کراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی چەند رۆژێکە ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە سلێمانی جارێکی دیکە بەرزبۆتەوە.


ڕیکلام