هەرێمی كوردستان ژمارەی پێوانەیی لە پشكنینی كۆرۆنادا تۆماركرد

  2020-08-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو زۆرترین ژمارەی پشكنینی كۆرۆنا لە هەرێم ئەنجامدراو و تیایدا 483 تووشبووی نوێ تۆماركرا و 24 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین ژمارەی پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە زیاتر لە پێنج هەزار و 300 پشكنین ئەنجامدراوە. 

ئەو وتیشی لە ئەنجامی ئەو پشكنینانەدا 483 تووشبووی نوێ كۆرۆنا تۆماركراوە، لە نێویاندا 181 لە هەولێر و 70 لە سلێمانی و 26 لە گەرمیان و 143 لە دهۆك، 27 لە هەڵەبجە بووە. 

ئەو وتیشی، لەو ماوەیەدا 325 توشبووی نەخۆشخانەكان چاكبوونەتەوە و 24 حاڵەتی گیان لەدەستدان هەبووە 15یان لە هەولێر بووە و 8 لە سلێمانی و یەك لە دهۆك هەبووە. 

وەزیری تەندروستی وتیشی، كۆی پشكنینەكانی تا ئێستا گەیشتووەتە 265 هەزار كە ئەوەش ژمارەیەكی پەسەندكراوە لە ستاندەردی نێودەوڵەتیدا. 

لەبارەی كۆی ژمارەی تووشبووان بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی كە وەزیرەكە رایگەیاند، كۆی تووشبووان گەیشتووەتە  23هەزار و 204 تووشبوو. ئەوەشی وت تا ئێستا 13 هەزار و 324 كەس چاكبوونەتەوەو وەزیرەكە ئەوەشی وت تا ئێستا كۆی گیان لەدەستدان لە هەرێمدا گەیشتووەتە 849 حاڵەت بووە، 
 


ڕیکلام