تێكۆشان دەتوانێت جەنگەكان ڕابگرێت

  2020-08-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرزان یونس

دەربارەی فیلمی 1917 " تاکە شتێک بتوانێت ئەم جەنگە ڕابگرێت ، تێکۆشانە هەتا کۆتا سەرباز " فیلمی 1917 هیوابەخشین بەلقی سینەماتۆگرافی 124 ساڵەی تەمەنی سینەما و بازدان بەسەر خەونەکانی هەریەک لە جوسێف ڤالانتین و ویلیام سکێل و ئیمانوێل لۆبزکی.

کەشی فیلم گرنگی کەشی فیلمەکە لەوەدایە کاتێک بەتامەزرۆوە دەتەوێت ببیتە بینەری ئەم فیلمە و خۆت ئامادە دەکەیت لەسەرەتاوە بەنەرمی هەڵتدەگرێت دەیهەوێت کەشێکت بۆ دروستبکات هزرت هەزمی بکات ، پاشان لەگەڵ کەشێکی جەنگئامێز تیکەڵت دەکات و لەگەڵ دوکەسایەتی بەتۆوە سیان ئەتگەڕێنێتەوە بۆ سەدەیەک بەرلەئێستە و دەبیت بەبەشێک لەوجەنگە ، ئەتباتە سەردەمێک لەرابردوو یان داهاتوو ، جرجی نێو جەستەی تەرمەکانت پێئاشنا دەکات ، جەستە لەچاڵ نراوەکانت بۆدەردەخات ، ئاژەڵ و بونەوەرە قوربانیەکانی دەدستی مرۆڤت پێدەناسێنێت ، ئاشنای ئەو شارانەت دەکات کەهەڵگیراون ، غەرقت دەکاتە نێو جەنگێک پاشان بەبینینی هەموو ئەمانە و زێدەتریش ئامۆژگاریمان دەکات و دەڵێت ئائەمەیە جەنگ ، ئەمە ئەوجەنگەیە کە لەهەموو شوێنێک باسدەکرێت ، تەواوی فیلمەکە ١٣ جوگرافیای مەیدانی هەیە هەر کاتێک لەلۆکەیشنێک دەڕواتە سەر لۆکەیشنێکی تر ، لۆکەیشنی پێشوو دەبێتە ڕابردوو و دەتەوێ ببیتە بینەری لۆکەیشنی داهاتوو لەچەند دیمەنێکیشدا بەشوەی لۆنگ شۆت دەچێتە سەر لۆکەیشمی داهاتوو ، کەواتە دەتەوێ بگەی بەکۆتایه فیلمەکە و بەرکانی پێشەوەی جەنگ بۆ تەسلیمکردنی هەواڵی پاشەکشە دەرهێنان :

لەگەڵ ئەستەمی دروستکردنی فیلمەکە سام مێندز بەشێوازێکی زۆر ورد کاری لەسەر دەرهێنان کردوە سەرەڕای ڕاستی چیرۆکەکە بەڵام مێندز کاری لەسەر هەموو هەستە سایکۆلۆژیەکان کردوە کە لەنێوان تۆ و فیلمەکەدا پچڕان نەبێت بەڵکو تێکەڵاوبوون هەبێ ، لەماوەی کەمتر ٢٤ کاتژمێر چیرۆکی ڕزگارکردنی ١٦٠٠ سەربازت بۆدەگێڕێتەوە لەڕێی وێنە ، بەبێ ئەوەی لەفیلمە داببڕێیت و ٢٤ کاتژمێرت بۆدەکاتە ٢ کاتژمێر بەبێ ئەوەی دابڕان هەبێت ، دابەشکردن و وێناندنی چرکەساتە درامی و مەئسات و قەلەقی و هیواکان زۆر زیرەکانە کاری لەسەر کراوە ، پڕکردنەوەی دوکیلۆمەتر لەسەرەتاوە هەتا کۆتا بەبێ کەلێن و هەستکردن بەکەمتەرخەمی کەدواتر دێینە سەری.

ئەکتەر و کۆمبارس و دیکۆر ئەکتەر : لەم فیلمی سەرەڕای ئەوەی حەلقەی پەیوەندی سەرتا ڤۆ کۆتای فیلمەکە ئەکتەرە ، بەڵام نواندن لاوازی پێوە دیارە لاوازی نەک لەڕوی ئەزمون و تواناوە بەڵکوو نەبوونی مەجالی نواندن و ئازادی نواندن لەڕوی بەکارهێنانی جەستەو بەکارهێنانی پێوەرەکانی نواندنەوە چونکە ئەکتەر بەردەوام لەگەشتکردن و ڕۆیشتن و هەوڵدانە ، هەربۆیە هیچ یەکێک لەئەکتەرە سەرەکیەکان نەپاڵێوراون بۆبەدەسهێنانی خەڵاتی باشترین ئەکتەر... کۆمپارس : بونی کۆمبارس و بەکارهێنانی کۆمپارس وەکو زەماوەند فیلمەکەی ڕازاندۆتەوە ، کاریگەریەکی تەواوی هەبوە بەسەر فەزای فیلمەکە ، ئەگەر هەتا ئێستا کۆمبارس ڕۆڵێکی کاریگەری نەبوبێ یاخود تەنها بۆ پڕکردنەوە و خزمەتکردنی بابەت و شوێن و لۆکەیشن هەبوبێ لەم فیلمە ڕۆڵئ سەرەکی بینیبوو ، هەر لەسەرەتاوە هەتۆ کۆتایی هەر لەزیندوەکانەوە هەتا مردوەکان ، هەر لە سەرکردەوە هەتا لەگۆڕ نراوێ... دیکۆر : گەرچی زۆرکات لەسینەما دیکۆر کارێکی گەورەناکا لەبەر هەبوونی تەکنەلۆجیا و شوێن و هەموو پێداویستیەکانی دی بەڵام لێرەدا بەدوریەکی زۆر دیکۆر ئامادەکراوە لە دەشتاییەک و دروستکردنی جوگرافیایەکی کلاسیک و مەیدانێکی جەنگ لەسەرەتاوە هەتا کۆتایی ، هەست بەبەتاڵی ناکەی لەچوارچێوەی فرەیمی کامێراکە ، لەسەرزەوی و لەژێرزەوی. سینەماتۆگرافی :

 ئەوەی گرنگە و جەختی لەسەر کراوەتەوە لایەنی وێنەگرتنی فیلمەکەیە ڕەنگە من لەئاستی بریاردان یاخود شیکردنەوەی بەرفراوانی زیرەکی و گەورەیی سینەماتۆگرافەرەکەدا نەبم ، بەڵام ئەمە تەنها نوسینێکە و ڕای خۆمە و هیچی تر. بلیمەتانە کاکردن لەگەڵ کامێرا و بەدوری دوکیلۆمەتر هەروائاسان نیە و زۆر بەوردی و بەئەزمونانە کاری لەسەر کراوە بەنموونە کاتێک مۆڤمێنتی کامێرە بەجۆرێک لەگەڵ هەست و دەرونتا دەجوڵێت دەڵێی خۆتە و بەدوای ڕوداوەکان دەکەویت ، گواستنەوەی کامێرە لەپشتەوە بۆپێشەوە لە ڕاستەوە بۆچەپ لەئاسمانەوە بۆزەوی بەبێ هەستکردن بەو ئاڵوگۆڕە ، بەبێ پەڕینی ڕوداوەکان ، لەتەواوی فیلمەکە ١٣ جوگرافیا هەیە هەر جوگرافیایەک کەشو هەوای خۆی پێبەخشراوە لەگەڵ نەبوونی کەتی مەنتقی هەموو شۆتەکانی تر دەبینیت هەر لە xls هەتا xcaی ، دەبینیت لەگەڵ هەردیمەنێک یاخود لەچەند دیمەنێک لەسەرەتا یاخود کۆتایی قوڵایی مەیدانت بۆدیاری دەکات ، دەتوانین بڵێی بەجۆرێک داهێنەرانە کاری لەسەر کراوە قابیلی قسەکردن نیە و ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە کامێرەیە. کەتەکان :

ئەگەرچی دەڵێن فیلمەکە بەیەک گرتەیە بەڵام وەکو بینینی من لە سێ شوێن گومانی کەتی تێدەکەوێت بەڵام بەشێوازێک بەکەتی نازانیت یاخود کەت نیە و شوێنەکان وان ، یەکەمیان دیمەنی تەقینەوەی ژێرزەمینەکە کە بەشێوازێک چەند چرکەیەک پاش تەقینەوەکە سکۆفێلد لەژێر داروبەرددایە کە لێرەدا تاریکیەک دروست دەبێت و پاش چەند چرکەیەک لانک لەژێر بەردە نوقم بوە ، دوهەم لەخولەکی ١٠٥ کاتی ڕوبەڕوبونەوەی بلەیک لەگەڵ سەربازەکە و گۆڕینی کات لەرۆژەوە بۆشەو ، سێهەم بەربونەوەی بلەیک بۆنێو ئاوەکە و گۆڕینی کاتی شەو بۆ ڕۆژ. پەیام : - جەنگ ئەوەبوو لەنێو فیلمەکە بینیتت بۆیە ببە بەبەشێک لەئاشتی - هەمیشە سەرکردەکان هۆکارێک دەدۆزنەوە بۆ پاڵنانی سەربازەکان بۆجەنگ - ئەوی لەجەنگەکاندا براوەن تەنها جرجەکانن - هەمیشە لەئاسودەیی و ژێرداری سەوزی ژیانەوە جەنگ دروست دەبێت و دەڕوات بەرەو خەندەق و ئاشوب و لێکەوتەکانی جەنگ و لەکۆتایشدا هەر دەبێت بچینمەوە ژێر داری پیری سەوزی ژیان و دوبارە دروستکردنەوەی ژیان وە سوپاس بۆ ئەلفرێد ئێچ میندز بۆگێڕانەوەی ئەن چیرکە و دروستکردنی فیلمی 1917 دەربارەی.


ڕیکلام