تایبەتمەندی شوین و کات لە دوو قۆناغی کارە فۆتۆکانی هەڵۆ لانۆ

  2020-08-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

نوسینی: ئاڤان سدیق

ھەڵۆ لانۆ کارە فۆتۆ کانی لە سی قۆناغدا خۆی دەبینیتەوە کە لەنیوان کۆتای ساڵانی نەوەدەکان تا ئەمرۆ بەردەوامیان ھەیە ، قۆناغی یەکەم کە سەرەتای کارکردنیەتی وەک فۆتۆگرافەر بە خولیا دەست پیدەکات بۆ ئامیری کامیرا و وینەگرتن . لەسەرەتادا فۆتۆکان زیاتر لە دیکۆمینتکردن و کاری ستریت فۆتۆگرافی و فۆتۆ جۆرنالستیەوە نزیکەلەگەڵ ئەوەشدا تایبەت مەندی لە فۆتۆ سەرەتایەکانیدا بەدی دەکریت وەک وینەگرتنی ئازارەکانی مرۆڤەکانی ناو نەخۆشخانەکان و مناڵە بی خانەکانی سەر جادەکان و مرۆڤە وپەناھەندەی ناو کەمپەکان و زۆر جار وینەی مرۆڤەکان تەڵخ و ناروونە بەربەست لە نیوان مرۆڤ و چاوی کامیراوەک شوشە و پەنجەرە ھەیە کە واکردوە 
وینەکە شایانی تیرامان و ووردبونەوەھەبیت بە ھۆی نارونیەوە .

بەو ھۆکارەی کە چاوی فۆتۆگرافەت ھەمیشە چاودیرە بە سەر شتەکان و روداوەکانەوەو ھەر روداویک یان بابەتیک رووبدات بە کامیرا چرکەساتەکە دەوەستینیت بۆ مانەوە ، ھەلۆ لانۆ ئەم قۆناغە تیدەپەرینیت بە بۆقۆناغیک کەتایبە تمەندی خۆی ھەیە وەک شیوەو ناوەرۆک من لیرەدا لەسەر دووزنجیرە لە کارکردنی دەوەستم زنجیرەی یەکەمیان ئەو فۆتۆیانەن کەلەناو سروشتی پان و بەرین دان و شوینی کارکردن و دروستکردنی باڵەخانەیە و کەرەستەی بیناسازی وەک ئاسن و شیش و ریگەو بان و پانتای وشک ھەڵھاتوی تیدایە . لەم قۆناعەی کارەکاندا پەیوەندیەکی بابەتیانە لەنیوان مرۆڤ و شوین و تەکنیکی وینەدا ھەیە تا لەریگەی وینەی گیراوەوە ناوەرۆکی وینەگیراو درک بکریت یان بەرجەستە بکریت . یەکیک لەسەرنجەکان لەسەر ئەم قۆناغە ھەلبژاردنی گۆشەی وینەگرتنە کەروانینە لەسەرەوە گۆشەی ( ھەڵۆ ) یپدەوتریت لەزمانی ھونەریدا . بۆ بەرجەستەکردنی قەبارە دەرخستنی بچوکی قەبارەی مرۆڤ بەرامبەر دەرخستنی گەورەیی قەبارەی سروشت . ئەگەروینەی مرۆڤەکان لەو گۆشەیەوە نەگیرایە پەیوەندی نیوان شوین و مرۆڤ بەو بەھیزیە دەرنەدەکەوت وەک قەبارە لیرەوە ئەوەی وینەگیراوە وەک کۆنتراسیک لەقەبارەدا دەردەکەویت تا مەبەستی ناوەرۆکی بابەتیانەی وینە گیراو بەجەستە بکات ئەویش توانای مرۆڤە لە دروستکردن و ویرانکردنی سروشت و لەھەمانکاتیشدا تەنھایی و بچوکی مرۆڤەکان بەرجەستەیە . خاڵی جەوھەری فۆتۆکانی ھەلۆپرسیارە لەسەر ناوەرۆکی مرۆڤو پەیوەندیەتی بەشوینەوە . کەخۆی دەڵیت وینە بی بابەتی پرسیاری مرۆڤ خالیە لەزۆربەی کارەفۆتۆکانیدا فۆرمی مرۆڤ بوونی ھەیە ھەندیک جار وەک بکەریکی ئەکتیڤ ھەندیک جار تەنھا ھەیە خالیکی تر کە شایەنی لەسەر وەستان و باسکردنە ئەویش لەفۆتۆگرافی ئەویش دروستکردنی وینەیە لە ریگەی عەدەسەی کامیراوە ئەوەی کە کامیرا مان خۆی وینە دروست ناکات وینەکان یان رووداوەکان بونیان ھەیە بەلام فۆتۆگرافەر بریار دەدات لە چ ساتیکدا کامیرا بجرکینیت تا ئەو ( کۆمپۆزەیشن )ە دروست بکات لەریگەی بریاردانی چرکاندنەوە ئەوی کەلای ھەڵۆ لانۆ تایبەتە کۆمپۆزەیشنەکانی و دابەشکردنی روناکی وجولە و پیوانەیە لەنیوان کەسەکان خۆیان و شتەکانی دەوروبەریان و ھەروەھائەو جیاوازیەی لە ئاراستەی فیگورەکان داھەیە کە وادەکات چاوی بینەر زۆر بھیڵیتەوە لە ناو سپەیسی فۆتۆکان . کە ئەم وردەکاریانە لە یەکەکانی ناو فۆتۆکان لەخەسڵەتی تابلۆوە نزیکە بە نموونەی سەقفە شیشکراوەکان کەزۆر لەبەکارھینانی ھیڵ دەچیت لەناو تابلۆدا خەسڵەتی و تایبەتمەندی فۆتۆکانە .


لە قۆناغی سیھەمی زنجیرەی کارکردنیا کە وینەی تەڵخی ئەو مرۆڤانەیە لە کاتی سورانەوەیان بەدەوری خۆیاندا یان لە جوڵەدان دووگرنگترین فاکت کە کاری لەسەرکردوون ( کات و جوڵەیە ) یان ئەکشن بە دەستکاری کردنی (کات )ی ژمارەی فریمەکانی کامیرا کە فیمەکان کەمکراونەتەوە لە ئاوینەی کامیرابەو ھۆیەشەوە جوڵەی ئاوینە بەرامبەر بە جوڵەی مرۆڤ خاوتر دەبیت و کاتی وینەگرتن و وینەگیراو پیچەوانە دەبنەوە لە خیرایدا فریمەکان خیراتر و جوڵەی وینەخیراو خاوتر لە ئاسایی دەرۆن . وینەکان وادەردەکەویت کە مرۆڤ شیوە بنچینەیەکەی خۆی لەدەست دەدات و شیواو و تەلخ دەردەکەویت و شیو ،تەفاسیل و وردەکاری (تقاتعی) دەم و چاو لەش وون دەبیت وەک یەک پارچە تیشک لە شیوەی مرۆڤ ، فیگوراتیڤی ئەبستراکت دەردەکەون ، وینەی مۆدیلەکان تا سەر ئەژنۆیە ئەم بە شە لەلەشی فیگورلە ھونەری فۆتۆو سنەما پیدەوتریت گرتەی ئە مەریکانە کە ھەھبەت و ریسپیکت دەداتە مۆدیل . لەم زنجیرەیەدا ھەروەک قۆناغی پیشو ئەو خۆی بریار لەسەر دروستکردنی وینەدەدات و داو لە مۆدیل دەکات لە حاڵەتی جوڵەدابیت بەلام لەمجارە گۆشەی بینین لە ئاستی وینە گیراودایە بۆ پیکاندنی مەبەستی گەیاندنی ناوەرۆک . و بەگشتی ئەم جۆرە تەکنیکە بۆ وینەگرتن پیچەوانەی پرنسیبی جوانی ودیقە وکارامەی وچرکاندنی چرکە ساتە لە بەر ئەوەی لە ناو ھەر فۆ تۆیەکدا زیاد لە جوولەیەک ھەیە کە بوە بە وینە نەک تەنھا یەک چرکە واتە چەندین جوڵە بوە بە جوڵەیەک پرسیاری گرنگی ناوەرۆک دیتە پیشەوە ئەوی دەیبینین لە چرکەیەکی دیاریکراو ئەوەیە کە دەمانەویت بەرجەستەی بکەن یان پیویستیە بۆ پرسیار لەسەر ئەو فۆرمەی کە دەیبینین و کاریگەری جوڵە و کات لەسەر فۆرم وینەی بینراو من پیم وایە لەم زنجیرەکارانەدا پرسیاری بینی و تەماشاکردن ھەیە لەسەر مرۆڤ یان ئەو شتانەی توانای جوڵەیان ھەیە تا بەدوای ناوەرۆک یان پرسیار لەسەر شیوەی جیگیرو ناجیگیری فۆرم بدەین لیرەوە کات فاکتیکی گرنگە بۆ جیبەجیکردنی کارە فۆتۆگرافیەکان .


تینینی \ ووشەی نیگای ھە ڵۆ واتە ئەو گۆشەیەی کەدەرەوە دەروانیت لەلای نوسینەکەی گارا وەرم گرتوە کە باس لەکارەکانی فۆتۆگرافەر ھەڵۆ لانۆ دەکات 
پیم باشە سەرنجتان رابکیشم بۆ ئەو نوسینەی ھونەرمەند گارا نوسیویەتی لەسەر میژوی ھاتنە ناوەوەی ھونەری فۆتۆگرافی وەک ھونەریکی سەربەخۆ لە کولتوەر مەگەزین بلاو بۆتەوە بۆ ئاشنابوونی زیاتر بە میژووی ھونەری فۆتۆگرافی .


ڕیکلام