نەوەی نوێ شێوازی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی دەگۆڕێت

  2020-08-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند چیتر رێگا کۆنەکانی ناڕەزایەتی ناگرنەوەبەر و لەم دۆخەش بێ دەنگ نابن.

کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەیجی فەرمی خۆی نوسیویەتی لە چەند هەفتەی داهاتوودا گەورەترین شێوازی نارەزایەتی ئەنجام دەدەین بەڵام شێوازەکەی ئاشکرانەکردوە.

کازم فاروق ڕاشیگەیاندوە لەبەرامبەر بێباکی دەسەڵات و زوڵمکردن لە خەڵک و بێ بەها کردنی دامەزراوە و رێکارە مەدەنییەکان، بێ دەنگ نابن و  چاوەڕوانی هەنگاوێکی کاریگەربن.

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ باسی ئەوەشیکردوە، میللەتی زیندوو ناھێڵێت حکومەت و دەسەڵاتەکان ھیچ بیانویەک بەکاربھێنن بۆ سەرکوتکردنیان، بۆیە دڵنیابن لە هەرێمیش خەڵکانێکی زۆر ئازا و بەهەڵوێست هەن کە ئەم سەرکوتکاری و زوڵم و گەندەڵی و ناعەدالەتیە قبوڵ ناکەن.

کازم فاروق ئاشکرایکردوە ھەموو خەڵک پێکەوە خۆپیشاندان و پاشان ڕێپێوانی سەرتاسەری ئەنجام دەدەن بۆ کۆتایی ھێنان بەم دەسەڵاتە ستەمکارە.


ڕیکلام